زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەمەران دەڵێت ” ئامادەكارییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ پێشوازی كردن لە هاتنی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەكانی عێراق كراوە.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوو رۆژ لەمەوبەر لیژنەی باڵای پێشوازی كردن لە زیارەتكارانی ئیرانی بە سەرۆكایەتی ( مسعود باتێلی ) سەرۆكی لیژنە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵا لە هەولێری پایتەخت، لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر یەكەمین كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجام دا بۆ تاوتوێ كردنی گشت بابەتەكانی پەیوەست بە پرۆسەی هاتنی زیارەتكارانی ئیرانی لە رووی پێشكێش كردنی خزمەتگوزارییەكان و جێگیر كردنی وێستگەكان و تەندروستی و ئەمنی و فریاگوزاری و گواستنەوە”.
گووتیشی: ” ئامادەكارییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ پێشوازی كردن لە هاتنی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەكانی عێراق كراوەو بڕیارە هاتنی ئەو زیارەتكارانە لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەست پێبكات، تا دەگەنە شوێنە پیرۆزەكانیان لە عێراق.