زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
دەنگۆی نوێ باس لەوە دەکات کە ئەپڵ لە مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٥ پرۆدا ٢ تێرابایت بیرگەی هەڵگرتنی بەکارهێناوە. ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، دەتوانێت تۆمارێکی نوێ بێت لە بیرەوەری مۆبایلە زیرەکەکاندا.
ئەکاونتی بەکارهێنەر yeuc1122 وەک سەرچاوەیەکی جیهانی تەکنەلۆجیا لە بلۆگێکی کۆریدا ڕایگەیاندووە: بەگوێرەی یەکێک لە دابینکەرانی مۆدێلی ئایفۆن ١٥ پرۆ، شوێنی هەڵگرتنی زیاتری هەیە لە وەشانی ساڵی ڕابردوو.
سەرچاوەیەکی دیکەی ماڵپەڕی ویبۆ ئیدیعایەکی هاوشێوەی بڵاوکردووەتەوە. هەروەها ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە مۆدێلەکانی پڕۆ لە وەشانە بنەڕەتییەکانی ئایفۆنە نوێیەکان میمۆری ناوەکی ٢٥٦ گێگابایتیان هەیە کە بەراورد بە نەوەی ئێستا دوو هێندە زیادی کردووە.
ئەگەر ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە ڕاست بن، ئەوا پێدەچێت ئەپڵ وەشانی ئایفۆن ١٥ پرۆ بە دوو جۆری بنەڕەتی بە بیرگەی ٢٥٦ و ٥١٢ گێگابایت و وەشانی بیرگەی ناوەکی ١ و ٢ تێرابایت بڵاوبکاتەوە.