لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا پیسبونی هەوا بە شێوەیەکی لێهاتوە کە بە زەحمەت ئەو شوێنە دەدۆزیتەوە هەوای خاوێنی لێبێت، بۆیە پێویستە زیاتر سەرنجت لەسەر سییەکانت بێت، لە کاتی هەستکردن بەهەر نیشانەیەک لەم نیشانانە تەندروستی سییەکانت فەرامۆش نەکەیت.
.
1- ئازاری پشت و شان
کاتێک پشتت یان شانت تەنانەت سنگت لە ناکاو ئازاری دەبێت، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە هەستکردن بەم ئازارانە لە نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانن.
2- کۆکە
زۆر ئاساییە توشی کۆکە ببیت، بەتایبەتی لەم وەرزەدا کە بەهۆی سەرمابونەوە رەنگە توشی ببیت، بەڵام کاتێک کۆکەی بەردەوام و توندت هەیە بەشێوەیەک کە خوێن لە دەمت بێت، دەکرێت نیشانەی شێرپەنجەی سی بێت.
.
3- تەنگەنەفەسی
زۆر کات بەهۆی نەخۆشی رەبۆ و هەستیارییەوەیە، ئەگەر هەستت بەم نیشانەیە کرد پێویستە ژینگەکەت بگۆڕیت و لە شار دوربکەویتەوە بۆ ماوەیەک، یان ئەوەی وەرزشکردن بکەیت بە بەشێک لە رۆتیناتی رۆژانەت.
.
4- زەردبونی چاو
زۆر کات زەربونی چاو نیشانەیە بۆ نەخۆشی جگەر، لەگەل ئەوەشدا دەکرێت زەردبونی چاو یەکێک بێت لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سی.
.
5- کەمی وزە
هەمو کەسێک هەست بە ماندوبون دەکات لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە، بەڵام کاتێک ماندوبونت بە بەردەوامیە بە شێوەیەکی نائاسایی، بەردەوام کۆکەت هەیە و وزەکەت کەمە، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
س: فەخرەدین وەیسی عەبدولڵا