سەردار قازی – زاری کرمانجی:
دوای 24 ساڵی پڕ لە دەستکەوت لەنێو یاریگە جۆراوجۆرەکانی تێنسی سەر زەوی، دواجار بە چاوی پڕ لە حەسرەت و نیگەرانییەوە ماڵئاوایی کرد.
کە باس دێتە سەر تێنسی سەر زەوی ئەگەر هزرمان بەرەو لای ڕۆجێر فێدرێر، کێش نەبێت کەواتە ئێمە باسی تێنسی سەر زەوی ناکەین.
فێدرێر، ناوێکی باڵای تۆپە زەردەکەیە بەدەستهێنانی 103 نازناو گەواهی بۆ ئەو گوتەیە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو ئەفسانە سویسرییە وازهێنانی یەکجارەکی خۆی ڕاگەیاند، دوێنێ شەو یش هاوشانی ڕافا نادال ی ئیسپانی کە ساڵانێکی زۆر لە ترۆپکی کێبڕکێ بوونە، یاریی ماڵئاوایی ئەفسانە خۆڕسکەکەی تێنسیان ئەنجامدا.
ڕۆجێر فێدرێر، بە درێژایی تەمەنی یاریی کردنی 1526 یاریی ئەنجام داوە و 1251 یاریی بردووەتەوە، توانیویەتی 20 نازناوی گڕاند سەلام دەستەبەر بکات کە گرنگترین نازناوی تێنسی سەر زەوییە. فێدرێر بە درێژایی 310 هەفتە لە پێشەنگی پۆڵێنکراوانی یاریزانانی تێنس ماوەتەوە.