دیدار: پشتیوان كەریم – سۆران
بەڕێوەبەری گشتی پەورەدەی سۆران، لە دیداراێكی زاری كرمانجیدا تیشكدەخاتەسەر هەوڵە بەردەوامییەكانیان بۆ زیاتر خزمەتكردن بە بواری پەروەردەو زانست و چارەسەر كردنی كەم و كۆڕییەكان، دەشڵێت: ” هەوڵەكانی حكوومەت و وەزارەتی دارایی و پەروەردە، بەردەوامە بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست.
م. ئاكارا ئەلیشا، بەڕپَوەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند :” بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگ بوو، بە تەرخانكردنی شەش ملیار دیناری بۆ زیادكردنی پۆلی خوێندن لە قوتابخانەكان، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان، لەم رێژەیەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆرانیش پشكی دەبێت، لە وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەم مەبەستە پلان و بەرنامە دادەنرێت، ئایا كام قوتابخانەو خوێندنگە پێویستی پێیەتی، بەپێی بەرنامەو پلان كار لەسەر دروستكردنیان دەكرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو:” دوای ئەوەی ژمارەیەك مامۆستا لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سیڤیان پێشكەش كردبوو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاری پەروەردەكەمان، بەفەرمانی وەزاری م. حیكمەت سەلمان ساتی وەك بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەی گشتی سۆران دەست نیشان كراو لەمەودوا بەفەرمی دەست بەكار دەبێت”.
سەبارەت بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای سیدەكان روونیكردەوە:” كردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە لە دەستەڵاتی وزیرە بەڵام رێكارەكان دەستیان پێكردووەو قایمقامی سیدەكان نووسراوی ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆ كردبوو، دواتر ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كراوە، ئەوان بۆچوونی ئێمەیان وەرگرتبوو بینایە ئامادەكراوە میلاك هەیە، بە هیواین لە ئایندەیەكی نزیك بكرێتەوە، هەروەها تا بەشێوەیەكی فەرمی وادەی كردنەوەی دیار نەكرێت سیڤی بۆ پۆستی بەڕێوەبەرو بەشەكانی دیكەی وەرناگرێت”.
بەڕپَوەبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، گووتیشی:” هەر قوتابخانەیەك دەكرێتەوە بۆ بەرژەوەندی خەڵكی ناوچەكەیە، بەڵام هەندێك جار ژمارەی قوتابیان بەو رێژەیە نابێت كە لەگەڵ رێنماییەكان بێت، بەڵام ئێستا بڕیارێك هەیە بۆ ئەوەی گوندەكان چۆڵنەكرێن خەڵك سوودمەند بێت، ئەگەر ژمارەی قوتابیان كەمیش بێت هەوڵدەدرێت ئاساناكاریان بۆ بكرێت، تا درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن، هەروەها بە پێی بودجە كار لەسەر دروستكردنی قوتابخانەكان دەكرێت، لە ئێستاشدا لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران لە گەڕەكی ئێچ قەڵا، كار لەسەر دروستكردنی قوتابخانەیەكی 18 پۆلی دەكرێت”.
لە دوا قسەكانیدا رایگەیاند: ” سەبارەت بە دانانی مامۆستای وانەبێژ و رێكخستنەوەی میلاكات، لەگەڵ چوار بەڕێوەبەرایەتییە پەروەردەییەكانی سنوورەكەمان، كار بۆ رێكخستنی میلاك دەكەینەوە ئەو كات روون دەبێتەوە لە كوێ پێویستمان بە مامۆستای وانەبێژ دەبێت، لە ئێستادا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، 3167 مامۆستای وانەبێژمان هەیە، بەپێی رێنماییەكان بۆ خوێندنی ئەمساڵی داهاتوو واتە (2023-2024) هیچ مامۆستایەكی وانەبێژ داناندرێت، هەروەها هەوڵەكانی حكوومەت و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە، بەردەوامە بۆ ئەوەی مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست.