شەهلا رەشید- سۆران
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، دەڵێت” سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەمان تەندروستن و لەژێر چاودێری تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆرانە.
ئەندازیار تەحسین سەعدوڵلا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” بۆ پاككردنەوەی سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەمان تاقیگەمان هەیە و تەندروستی سۆران جاری وا هەیە نموونەی 350 ئاو لە گەڕەكەكان وەردەگرێت كە ئاوی لێ دابەش دەكەین، ئێمەش چاودێری دەكەین و تا ئێستا هیچ گرفتێكمان نەبووە”.
ئاشكراشی كرد” سەرچاوە ئاوییەكانی سنوورەكەمان تەندروستن و لەژێر چاودێری تەندروستی سۆراندایە، تەنها پیسبوونی ئاو لەو شوێنانە هەیە كە خانووی زێدەڕووی دروست دەكەن و بۆڕی ئاو بەشێوەی زێدەڕووی رادەكێشن، كاتێك دەشكێن ئاوی پیس دەچێتە ناوی یا هاووڵاتییەك هاوبەشی ئاوی كۆنە و دروستی ناكات، لەو ماوەیەدا لە سنووری ناحیەی دیانا 12 حاڵەت هەبوون كە هاوبەشی ئاوییان شكابوون چاككرانەتەوە.