ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی ئاب، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگریی توركیادا هاتووە، لە ناوچەی زاپ لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی پەكەكە، دوو سەربازی توركیا كوژراون و سێ سەربازی تریش بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەكانیان، ئەوانیش گیانیان لە دەست داوە، بۆیە ژمارەی كوژراوەكانی سوپای توركیا بووە بە پێنج كەس.
لە ساڵی رابردووەوە سوپای توركیا لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانی لە دژی چەكدارانی پەكەكە دەست پێ كردووە، تا ئێستەیش شەڕ بەردەوامە و دەیان كوژراو و بریندار لە هەردوولا هەیە.