بۆ/ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، پۆلیسی هاتووچۆی سۆران.
وەك دیارە دیانا یەكێكە لە كۆنترین ناحیەكانی سنووری قەزای ناوەندی سۆران، لە رووی دانیشتوانیشەوە تا دێت زیاتر لە فراوان بووندایە، كەچی بەهۆی تێكەڵاوبوونی لەگەڵ قەزای ناوەندی سۆران، تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەك لەم ناحییە نییە، لە رووی نۆژەنكردنەوەی شەقامە سەرەكییەكان كیشەو گرفتی هەیە، بەدرێژایی رێگای بازاڕی گشتی گەڕەكی نەهری تا دەگاتە سەروچاوە، پۆلیسێكی هاتووچۆ نابینرێت، بەهۆی قەڕەباڵغی زۆر لەم رێگا سەرەكییەو وەستانی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی نادروست و زێدەڕۆیی هەندێ لە دوكانداران و بوونی تاسەی نایاسایی و چەندین سەرپێچی دیكە، رۆژانە بەتایبەت كاتی ئێواران قەرەباڵغی زۆر دروست دەبێت لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران”.
داوارن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناحیەو شارەوانی و پۆلیسی هاتووچۆ، ئاورێكی جددی لە ناحیەی دیانا بدرێتەوەو ئەم كەم و كۆڕیانەی بۆ چارەسەر بكرێن، چاككردنەوە بۆ رێگاكە بكرێت و رێخستن بۆ بازاڕو دوكانەكان بكرێت و پۆلیسی هاتووچۆش دابین بكرێت.