پشتیوان کەریم – سۆران:
سەرۆکی شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران، دەڵێت : ” دواى فراوان کردنی سنووری گوندەکان بڕیارە لیژنەیەک بە سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکبێهێنرێت، بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و بە پێی نەخشەی شوێنە کە بۆ گوند دیاری کراوە، لە لایەن ئەنجوومەنی شارەوانی رەزامەندی دەدرێت بۆ دروست کردنی خانوو.
سەلوا شۆڕِۆ سەرۆکی شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران ئەوەش دەخاتەڕوو:” دوای تەواو بوونی کاری لیژنە کە بەشێکە لە نەخشەی کەرتی ژمارە ٢٢هیچ کێشەی نییە و هەر خاوەن تاپویەک داوا بکات، لە لایەن بەشی بنەڕەتی چەسپاندن بۆی دەکەن، دوواتر لە لایەن هۆبەی ریپێدان مۆڵەتی درووستکردنی خانوو پێ دەدرێت، بەشێکی تر کە زێدەڕۆی کراوەتە سەر لە لایەن هاووڵاتیان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخوی سۆران لە سەرهێڵە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە”.
ئاماژەی بەوەشدا ” بە نیازین دوای فڕوشتنی زەوی روکن لە نەخشەکانی ٢٥ و٢٦و ٢٨و٢٩و داهاتی فڕوشتنیان بۆ خزمەت گوزاری ئەم نەخشانە خەرج بکرێ و بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران و چاڵاک کردنی لیژنەی لابردنی زێدەڕۆی ئێستا بارودۆخ باشترە .”