د. محەممەد حەسەن، پسپۆڕ لە نەخۆشی و گەشەی منداڵان
خوێندنەوە جگە لە سوودە زۆرەكانی لە بواری پەروەردە و ڕۆشنبیری و…هتد، لە ڕووی تەندروستییەوە گەورەترین سوودی هەیە بۆ منداڵ كە ئەمانە بەشێكن لە سوودەكان :
- پەیوەندی و گەیاندنی دەمارە خانەكانی مێشك بەهێز دەكات، ئەمەش وا دەكات مێشك بە باشی كار بكات.
- ڕێژەی تووشبوونی نەخۆشی دەمارەكان و مێشك كەم دەكاتەوە.
- باشترین وەرزش بە خانەكانی مێشك دەكات، توانای پلاستیكی خانەكانی مێشك، ژمارەی پێك بەستنی نێوان خانەكان و توانایان بەهێز تر دەكات.
- مێشك دەپارێزێت لە نەخۆشییەكانی وەك لەبیرچوونەوە و خەڵەفان …هتد.
- منداڵ دوور دەخاتەوە لە نەخۆشییەكانی وەك خەمۆكی، پەشۆكان، دوو دڵی و زۆربەی گرفتە دەروونییەكان.
- توانا داهێنەرەنەكانی مێشك زیاد دەكات، لە ڕێگەی پاراستنی مێشك لە بێ توانایی و خاوبوونەوە.
- توانای لێهاتوویی و زیرەكی منداڵ زیاتر دەكات، ئەمەش لە ڕێگەی شیكردنەوەكانی مێشك بۆ ئەو بابەتانەی كاتی خوێندنەوە وەری دەگرێت و لەسەریان دەوەستێت.