زاری کرمانجی – سۆران :
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 25 ی شوباتی 2024 بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.
جومانە غەلای گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن، نووسراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی تاوتوێ کرد، بڕیارماندا بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەمان وادەی داواکراو.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو لە نووسراوێکی فەرمی داوای لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، ڕۆژی 25ی شوباتی ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببەن.