ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە دۆلارێك بەرز بووەوە.
ئاژانسەكانی تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا ٨٦ دۆلار و ٣٠ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی دۆلارێك و ٦٣ سەنت بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی (تەكساس) بە ٨٢ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی ٧٤ سەنت بەرز بووەتەوە.