حكومەتی عێراق بڕی ٥٨ ملیار دیناری شایستە داراییەكانی جوتیارانی رەوانەی هەرێمی كوردستان كرد.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە، شایستە داراییەكانی جوتیاران خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دوای تەواوبوونی رێكارەكان دەست بە دابەشكردنیان دەكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بڕە پارەیە شایستەی دارایی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و دوای تەواوكردنی رێكارەكان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.
هەروەها وتویەتی “جوتیاران بەپێی كاتی رادەستكردنی گەنمەكانیان شایستە داراییەكانیان وەردەگرن و ئەو جوتیارەی زووتر گەنمی رادەستكردبێت زووتر پارەكەی وەردەگرێت”.
ناوبراو ئاشكرای كردووە “ئەو بڕە پارەیە ٢٧ ملیار دیناری پشكی پارێزگای سلێمانییە و ١٨ ملیاری بۆ جوتیارانی هەولێرە و ١٣ ملیاریشی پشكی پارێزگای دهۆكە”.