زاری کرمانجی – سۆران :
فهرمانگهى ميديا و زانيارى حكومهتى ههرێمى كوردستان بڵاوى كردهوه، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پرۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ٣ لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتین لە (لیوای ٢٦، لیوای ٢٨، لیوای ٣٠).
هاوكات لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی ٨ی٨ی ٢٠٢٣، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.