زاری کرمانجی – هەولێر:
بەپێی ڕاگێندراوێكی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، کە کۆپییەکی دەست زاری کرامانجی کەوتووە هاتووە:” ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەمئەندامان و خاوەن پیێداویستی
تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا.
لە ڕاگەێندراوەکە دا،ئەوەش خراوەتەڕوو:” ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٨/٩ له‌دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران، پەیرەوی سندوقی چاودێری و شیاندنی کەم ئەندامان و خاوەن پیێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان پەسەند کرا کە یه‌كێكی دیکەیە له خزمه‌تگوزاریه‌كانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان.”