مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
هەسارۆچکەیەکی بچووک بە خێرایەکی زۆر بەرەو زەوی دێت و زانایانی ئاژانسی ناسا هۆشداری دەدەن لە ئەگەری بەرکەوتنی بە زەوی.
یەکێک لە سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوەی ئاژانسی ناسا، کە تایبەتە بەو تەنانەی لە دەرەوەی بەرگەهەوای زەوییەوە بەرەو هەسارەی زەوی دێن ئاشکرای دەکات، هەسارۆچکەیەک لە زەوی نزیک بووەتەوە و ئەگەری هەیە مەترسی لەسەر زەوی دروست بکات.
بەپێی داتاکانی سەنتەری ناوبراو : “پێشبینی دەکرێت لە 23ی ئاب کاتژمێر 8:18 خولەکی بەیانی بە کاتی گرینیج، ئەستێرەی 6037 (1988 EG) بە دووری 6.1 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیک ببێتەوە و بەر زەوی بکەوێت، بەو پێیەی ڕێڕەوەکەی لەگەڵ خولگەی زەویدا یەک دەبڕێت.”
هەر وەکوو ئاژانسی ناسا ئاشکرای دەکات تیرەی ئەم هەسارۆچکە بچووکە، لە نێوان 430 بۆ 960 مەتردایە و خێرایییەکەی 14.3 کیلۆمەترە لە چرکەیەکدا.
ئەوەی مایەی نیگەرانییی زانایانی ئاژانسی ناسایە، ئەوەیە کە بەپێی پێوەرە زانستییەکان هەر تەنێکی بۆشایی ئاسمان لە دووری کەمتر لە 7.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوی نزیک ببێتەوە، ئەگەری هەیە مەترسی دروست بکات و بەر زەوی بکەوێت .