زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی داراستان و ژینگەی سۆران، ڕایدەگەینێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سێ كەس لەلایەن تیمەكانمان دەستگیر كراون كە بەشێوەی نایاسایی ڕاوەماسیان ئەنجامداوە و ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەكرێنەوە .
عەقید ئەمیر خۆشەوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” لە رووبارەكانی سنوورەكەمان سێ كەس بە كارەبا ڕاوی ماسیان كردبوو، لەلایەن تیمەكانمان دەستگیر كران و روبەڕووی یاسا كراونەتەوە .
زیاتر گووتی:” هەر هاووڵاتییەك راوی ماسی بە شێوەی نایاسایی بە كارەبا و دەرمان ئەنجام بدات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكەین و رووبەڕووی یاسایان دەكەینەوە، سنووری ئیدارەی سۆران بەرفراوانە، پێویستە هاووڵاتییانیش هاوكارمان بن و ئاگادارمان بكەنەوە لە هەر حاڵەتێكی لەم جۆرە، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ڕێگری كردن لە قڕكردن و لەناوبردنی سامانی ماسی.
جێگەی ئاماژەیە، هەر هاووڵاتییەك لەسەر راِوی نایاسایی دەستگیر بكرێت، بەپێی ماددەی 41 و 42ی دارستان دادگایی دەكرێت كە پێكدێت لە بەندكردن و پێبژاردن.