زاری كرمانجی – سۆران:
دوینێ سێ شەممە، كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران و نوێنەری ( دەزگای خێرخوازی بارزانی ) و بەرێوەبەرانی تری دەروازەی حاجی ئۆمەران و بەرێوەبەران و بەرپرسانی گشت دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەست بە پرۆسەی پێشوازی كردن لە زیارەتكارانی ئیران رێكخرا.
سیروان حوسێن، گووتەبێ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە كۆبوونەكە دا جەخت لە سەر رێكخستنی هەموو رێكارەكان و ئامادەكارییەكان و خزمەتگوزارییە گشتیەكان و فریاگوزاری و تەندروستی و ئەمنی و گواستنەوە كرا بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان رێكبخرێت تاكو زیارەتكاران بگەنە شوێنی مەبەستیان لە نەجەف و كەربەلا و لە دوای بە جێ گەیاندنی رێورەسمەكانی چلەی ئیمام حوسین، دوبارە بە دەروازەی نێودەولەتی بۆ ولاتی خۆیان لە ئێران بە سەلامەتی بگەرێنەوە.
گووتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمرەان، دووپاتی كردەوە، بڕیارە لە كۆتای ئەم مانگە زیارەتكارانی ئێران بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەرەو باشووری عێراق بەرێ بكەون، كە پێشبینی دەكرێت نزیكەی 500 هەزار گەشتیار سەردانی نەجەف و كەربەلا بكات .