پارێزەر: ئاڤدین ئەحمەد حەسەن
بەڵێندان بە هاوسەرگیری:- بریتییە لە بەڵێندانی هاوسەرگیری لەلایەن کوڕەوە بۆ کچێک.
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زەمینەیەکی باشی ڕەخساندووە بۆ تاوان لە ئێستادا ئینتەرنێت بۆتە زەڕورییەتی ژیان، ئەمەش وای کردووە کچان و ژنان زیاتر تووشی کێشە و گیروگرفت ببنەوە لە هەر تەمەن و ئاست و پێگەیەکی زانستی و کۆمەڵایەتیدا بن، لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەر تووشی هەڵخەڵەتاندن و هەڕەشەکردن دەبنەوە بەناوی خۆشەویستی و هاوسەرگیری داوای وێنە و ڤێدۆی نەشیاویان لێدەکەن، دواتریش بە هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان، ئەمەش حاڵەتێکی خراپی دەروونی بۆ قوربانی دروست دەکات، ناچاری دەکات لە بەرامبەردا بە بڕە پارەیەک، یان داوای کاری ناشەرعی لێدەکات، بۆئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی بۆ بگەڕێنێتەوە.
کۆمەڵگای کوردیش لەدەمی کرانەوەی بە ڕووی جیهان و جیهانگیری و ئاشنابوونی لەگەڵ تەکنەلۆژیان چەندین زیانی بەرکەوتووە، یەکێک لە زیانە ترسناکەکانیش ( تێکچوونی شیرازەی خێزان) ە.
گەورەترین زیانەکانی تەکنەلۆژیاش بە کۆمەڵگای کوردی بەگشتی و خێزانی کوردی، بریتی بوو لە ئاڵوودەبوونی تاکی کورد بەتایبەت بەتاوانێکی گەورە، کە ئەویش (هەڵخەڵەتاندن) ە، بەجۆریک ئەم تاوانە بووە بە کارێکی ئاسایی و تاوانێک لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە لەلای پیاوانی کورد، تا ڕادەی ئاڵوودەبوون.
لە یاسایی سزادانی عێراقی لە ماددەی (٣٩٥) سزایی بۆ ئەم تاوانە دیاریکردووە، بەڵام پێویستە ئەم مەرجانە بهێتەدی:-
١- کرداری جنسی ڕووبدات لەنێوان کوڕ و کچ لەژێر کاریگەری بەڵێندان بە هاوسەرگیری.
٢- کوڕەکە ئاماده نەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکە بکات.
٣- کچەکە (١٨) ساڵی تەواوکرد بێت.
دەبێت کوڕەکە مەبەستی هەڵخەڵەتاندن بێت و هاوسەرگیری لەگەڵ نەکات.
تەنها بەڵێندان بەهاوسەرگیری تاوان نییە، بەڵکو مەرجە کرداری جنسی ڕووبدات، جێی ئاماژەیە هەریەك لە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی كردن، سزای بەندكردن و غەرامەی داناوە بۆ سزادانی تاوانباران، بەڵام لەبەر ئەوەی سكاڵا تۆمار ناكرێت، یان لە ڕێگەی سووڵحی عەشایەری و شاردنەوەی و پەردە پۆشکردنی و بچووک کردنەوەی تاوانەکە لەلایەن خێزانەکانەوە، وە بە ڕێگەی ماددی چارەسەر دەکرێ، بەمەش تاوانکار تاوانەکەی پەردەپۆش دەکرێت و سزایی تاوانەکەی وەرناگرێت و زۆر بە ئاسانی جارێکی تر دووبارە و چەندین بارەی دەکاتەوە.
خانمی ئازیز ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت هەڵەی خۆشت قەبووڵ بێت، کە پێشتر هێندە بەئاگا نەبوویت، بەڵام ئێستا دەتوانیت سەیری ڕابردوو بکەیت و ببینت ئەم قۆناغەت تێپەڕاندووە، دووبارە چانسێکی تر بە ژیانت بدە و دووبارە دەست بە ژیان بکەوە.
هیواخوازم چیتر قسەی باق و بریقەدارەکانی پیاوان کاریگەری لەسەر ژیانتان دروست نەکات و فریوو نەدرێن، چونکە ئەوان ئەزموونیان کردووە، لەگەڵ ئەم ڕەفتارو گفتارە، دەرئەنجام ئاڵوودەبوونی تاکەکان بەتەکنەلۆژیا و تۆڕەکۆمەڵاتییەکان ئازادی ڕەها لە بەکارهێنانی و نەبوونی هیچ سانسۆرێک لەسەر بەکارهێنانی، ئەمەش کاریگەری کردۆتە سەر پڕۆسەی هاوسەرگیری، بۆیە فاکتەرێکە بۆ خۆ بە دوورگرتن لە چوونە ناو ئەم پڕۆسەیە، بەوە متمانە لەنێوان هەردوو ڕەگەز بەرەو نەمان دەچێت، هەروەها هەمواركردنەوەی یاسا بەركارەكان و تووند كردن و قورس كردنی سزاكان، بۆئەوەی تاوانبار باجەکەی خۆی بدات و بەئاسانی بەسەریدا تێپەڕ نەبێت و کاریگەری لەسەر ئەو کەسانەش هەبێ، کە ئەم تاوانە ئەنجام دەدەن.
بۆیە پێویستە سنورێک بۆ ئەم دیاردە و تاوانە دابنرێ و ڕۆشنبیری زیاتر بڵاوبکرێتەوە و ڕێنمایی تایبەتی بۆ دەربچێت و چیتر ئەنجامدەرانی بەئازادی خەریکی ئەم تاوانە نەبن.