وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج كردنی بڕی دوو ملیار و 509 ملیۆن دیناری بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەم 8-8-2023، وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند ” زیاتر لە دوو ملیار و 509 ملیۆن دینار بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی دوو فەرمانی وەزاری، ڕەزامەندیی پێشان دا لەسەر خەرجكردنی پارەكە بۆ دروستكردنی پارك و تەواوكردنی بڕگەی ماوە لە شەقامی 120مەتری لە شاری هەولێر”.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە كە بەپێی ڕێنوێنییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی دوو پڕۆژەی دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی ژیان و دروستكردنی بڕگەی ماوە لە لووپ و ڕەمپە و بەشێك لە شەقامی 120مەتری لە چوارڕیانی مەخموور.