بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم سهر به وهزارهتی گواستنهوه و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگهیاند” ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە کە لە ئیدارەی گەرمیان دەگاتە (٥٠) پلەی سیلیزی”.
بەپێی زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا، بەڵام لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک خێراى با زیاتر دەبێت، هەروەها مەوداى بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێراى با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرهەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین (٦ – ٨)کمە، هەروەها پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێى پێشبنییەکانی کەشناسی، سبەینێ بەرزترین پلەى گەرما لە ئیدارەی گەرمیان دەبێت کە (٥٠) پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران تۆماردەکرێت کە (٣٥) پلەیە.