زاری كرمانجی-چۆمان
لەمبارەوە موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان بە زاری كرمانجی راگەیاند ” وەک سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان، سەردانی شەقامی چەند گەڕەکێکمان کرد لە سنووری شارەوانیمان کە بڕیار وایە لە نزیکترین کاتدا دەست بە تێكەڵەڕێژكردنیان بکرێت، كە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لەو شەقامانە هاووڵاتییانی ئەو گەڕەکە گرفتی هاتووچۆیان هەبوو بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە بەشێک لە گرفتەکانیان چارەسەر دەبێت”.
گووتیشی: ” رەزامەندی لەسەر پڕِۆژەکە دراوە بە گوژمەی 18 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاس بۆ سوارە ئەکرەم قائیمقامی قەزای چۆمان وەک هەمیشە پشتیوانمان بووە.