زاری کرمانجی – سۆران :
لە سنووری شارەوانی سۆران چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگووزاری لە قۆناغی جێ بەجێکردندان، لەوانەش دروستکردن و قیرتاو کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی زانیاری، دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی کۆڕەک، قۆناغی دووەم
لەگەڵ دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی هەرێم و هەندرێن”.
شارەوانی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە دروستکردنی دیواری پاڵپشت لە دووسایدی بارزانی بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکان و گرفتی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و گوێگرتن لە داواکارییەکانی دانیشتوانی گەڕەک و هاوکات چارەسەرکردنیان، قایمقامی سۆران و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سۆران بەشێوەی مەیدانی پڕۆژەکانیان بەسەر کردەوە.