ئەمڕۆ سێشەممە 8/8/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتدا هاتووە: ” پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان.”
ئەمەش دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستاندا:
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاری لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و ئومێدەوارم لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییە نیشتمانپەروەرەکان بەردەوام بێت لە بەرگریکردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2023/8/8