مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
پڕۆژەی رێگای بە یەكگەیشتنی شارەدێی پیران بە قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان كاركردن تێدا بەردەوامە.
ئەندازیار دلبرین نەجم، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە زاری کرمانجی، راگەیاند: کارکردن لە رێگای سەرەکی پیران – مێرگەسۆر بەردەوامە، كە درێژی ڕێگاكە ١٠ كیلۆمەترە و بەگوژمەی یەک ملیار و ٨٩٩ ملیۆن دینار لە سەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی، جێبەجێ دەكرێت.


































































