زاری كرمانجی- سۆران:
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” رۆژانە منداڵێكی زۆر دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، جاری وا هەیە ژمارەیان لە 200 منداڵ تێدەپەڕێت و زۆربەیان تووشبووی پەتای وەرزین ئەمەش بەهۆی ئاڵوگوڕی كەشوهەوایە، بەڵام لە هەمان كاتدا رێژەیەكی كەمی منداڵان تووشی تەنگەنەفسی دەبن، ئەمەش زیاتر لەو حاڵەتانەدا روودەدات كاتێ منداڵەكە دەڕشێتەوە و ئەم رشانەوە لە كاتی گەڕانەوەدا دەچێتە نێو بۆڕی هەناسە، جاری واش هەیە منداڵەكە زوو ناگەیەندرێتە نەخۆشخانە ئەمەش وا دەكات توشی هەناسە تەنگی ببێت و بۆ چەند رۆژێك لە ژێر چاودێری پزیشكی بمێنێتەوە، بەڵام مانەوەكە زۆر ناخایەنێت.
جەمشید رەمەزان، بەرپرسی ئاماری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆران، ئاماری 24 كاتژمێری نەخۆشخانەی بە زاری كرمانجی دا و گوتی: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 312 سەردانیكەرمان هەبووە بۆ بەشە جیاجیاكان لەوانە:
-بەشی فریاكەوتن، 65 منداڵ، 38 كوڕ و 27 كچ.
-راوێژكاری منداڵان، 60 منداڵ، 20 كوڕ و 40 كچ، جگە لەمەش 17 منداڵ خەوێندراون.
-راوێژكاری ئافرەتان، 70
-بەشی فریاكەوتنی ئافرەتان، 25 كەس بوونە و هەروەها 16 ئافرەتیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
-بەشی سۆنەر، 49 ئافرەت.
-هێلكاری، 10 نەخۆش.