زاری كرمانجی- سۆران
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” هێشتا لە سنووری هەر دوو قەزای مێرگەسۆر و چۆمان و هەندێك گوند و ناحیەی دیكە پێوەری زیرەك نەبەستراوە.
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، گوتیشی: داوامان كردووە پێوەری زیاترمان بۆ دابین بكەن، وەزارەتی كارەباش داوای پێوەری زیاتری كردووە كە بەشی ئێمەشی تێدایە هەر كاتێك گەیشتە دەستمان بەزووترین كات لەو شوێنانەی پێوەر نەبەستراوە دەبەستین.