پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، هەروەها گۆڕانكاری بەسەر بەشێك لە جۆرەكانی دیكەی دراودا هاتووە .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، گووتیشی: كۆی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا بەم شێوەیەیی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 151,000هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100دۆلار بەرامبەر بە چوار ملیۆن و 900 تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 700 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5,600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەن بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.