مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
زیادبوونی ڕووداوەکان خنکانی هاووڵاتییان، وەزارەتی ناوخۆی ناچار بە دانانی شریتی سوور کرد لە ڕووبار و دەریاچەکان کە شوێنی مەترسین بۆ مەلەوانی کردن.
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، تەواوی ئەو شوێنە گەشتیاریانە دادەخرێن کە لە ماوەی ڕابردوو چەندین هاونیشتمانیی و گەشتیار تێدا خنکاون، بە ئامانجی کەمکردنەوەی قوربانییەکانی مەلەوانی کردن .
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕادەگەیەنێت کە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەست پێ دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە : “هەڵمەتەکە بە هاوبەشیی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئەنجام دەدرێت.”
هاوکات وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران و کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکات، پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سووری لێ دراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەخەکردنی مەلەوانی لێ هەڵواسراوە.