پشتیوان كەریم -سۆران:
سەبارەت بەپرسی راكێشانی دوو هێڵی ئاو لە خانوویەكی دوو نهۆمی یاخود سێ نهۆمی بەڕێوەبەری ئاوی سۆران لەم بارەیەوە بۆ زاری كرمانجی گوتی: هەر خانوویەك دوو ماڵی لێ نیشتەجێ بَیت دەتوانێت دوو هێڵی ئاو رابكێشێت بەو مەرجەی پێوەر ببەستێت.
تەحسین سەعدوڵڵا، هێمای بۆ ئەوەشكرد: ئەو خاوەن ماڵانەی كە جگە لە ئاوی سەرەكی بە نهێنی ئاوی دیكەیان راكێشاوە، ئەگەر فەرمانبەرانی ئێمە بزانن سزا دەدەن، هەروەها هەڵمەتەكانمان بەردەوام دەبن بۆ بنبڕكردنی ئەو دیاردەیە.