زاری كرمانجی- سۆران:
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن دابەشدەکرێت.