ڕێزان باڵەک
حهوتی حوزهیرانی 2017, دروست پێنج ساڵ بەر لە ئێستە, له كۆبوونهوهی سەرۆک مهسعوود بارزانی لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان و حكوومهتی ههرێم و كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكان، رۆژی 25ی ئهیلوولی هەمان ساڵیان وهك رۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ “مانهوه یان جیابوونهوه له عێراق” دیاری كرد و لەو ڕۆژەدا خەلکی کوردستان بە نزیکەی 93% دەنگیان بە سەربەخۆی کوردستاندا .
ئەمەش درێژە پێدەری ئەو خەباتەیە کە سەد ساڵە گەلێکی چەوساوە هەوڵی بۆ دەدات و تێدەکۆشێت، چەندین داستان تۆمار کراون و هەزاران ڕۆڵە خۆیان کردۆتە قوربانی و خوێنیان بۆ پاراستنی داوە، توانراووە هەرێمێک لە شێوەی دەوڵەت دروست بکرێت و چاوی جیهانی بۆخۆی ڕابکێشێت.بۆیە ئێستای کوردستان پێویستی بە یەکدەنگی و کۆدەنگی حزبەکانە پتر لە هەر کاتێکی تر پێویستی بە یەکریزی هێزە سیاسیەکان و یەکهەڵوێستی ئەوان لەمەڕ پرسە هەنوکەییەکان, کەوا دەبنە هۆی ئاییندەیێکی باشتر بۆ خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان هەموومان ئەوە دەزانین کەوا دوژمنانی گەلەکەمان ڕێگەی جیاوازیان گرتە بەر بۆ ئەوەی شوناس و کلتوری کوردانەمان ونبکەن و بیسرنەوە جا چ بە هێزی سەربازی بێت یان بە هێزی نەرم و سیاسەت و ڕێککەووتنە ژێر بە ژێرەکان, هەوڵی زۆریاندا بەڵام نەیانتوانی حەقیقەتی کوردبوونمان لێ بستێنن، نەیانتوانی کوردستان بیسرنەوە, بارزانی بە بریاری ریفراندۆم کوردستانی بەهێزترکرد, هەرچەندە بەهەوڵی هەندێ لایەنی نێوخۆی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خیانەت لە کورد و کوردستان کرا و شکستیان بە پڕۆسەکە هێنا, بەڵام دوواجار ڕیفراندۆم تاپۆی ڕەشە بۆ تاک بە تاکی کورد و بۆ هەمیشە جێی شانازی هەمووانە .
بە ئومێدی سەربەخۆی