زاری كرمانجی- سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەبارەی شەقامی شەست مەتری لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: شەقامی شەست مەتری لە قۆناغی دیزایندایە و زۆر نەماوە دیزاینەكەی تەواو بێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: دوای كۆتایی هاتنی دیزاینی شەقامەكە رێكارەكانی جێبەجێكردنی شەقامەكە دەگرینەبەر.
شایانی باسە شەقامی شەست مەتری قەزای ناوەندی سۆران، یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی ئیدارەی سۆران بە تەواو بوونی قەرەبالغی لە سەنتەری شار كەم دەبێتەوە و دەبێتە فریادڕەسێكی باش بۆ هاووڵاتییان و شۆفێرانی ناوچەكە.