زاری كرمانجی- سۆران:
نازەنین عەزیز، بەرپرسی ئەنجوومەنی ئافرەتانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەو دوو ئافرەتەی هەفتەی رابردوو لەلایەن هاوسەرەكەیان كوژران، پێشتر هیچ شتێك لەسەر ئەو دوو ئافرەتە بۆ ئێمە نەهاتووە، هەر حاڵەتێكیش گەیشتە پۆلیس دەستێوەردان ناكەین.
دەشڵێ: ئێمە رێكخراوین و كارەكەمان زیاتر هۆشیار كردنەوەیە، بەڵام هەر كەیسێك بێتە لامان بەدواداچوونی بۆ دەكەین، ئەگەر پێویست بوو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ئافرەتان دەكەین، لەگەڵ ئەوەش زۆر كێشەمان چارەسەركردووە بێ ئەوەی خێزانی ئافرەتەكە ئاگادار بێت یاخود بگاتە حاڵەتی كوشتن.
عەقید شەمال دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی گوت: تۆمەتبارەكە دەستگیراوە و بەدواداچوونیش بەردەوامە، دادگا بڕیار لەسەر تاوانبارەكە دەدات.