مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری کارەبای مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی، راگەیاند:” بوونی فەرمانگەی کارەبای مێرگەسۆر بە بەڕێوەبەرایەتی گرنگیەکی زۆری بۆ خەڵکی دەڤەرەکە هەیە، چونکە لە پێشاندا بۆ هەر کارێکی پێویست دەبوایە دواکاریەکانیان رەوانەی ئیدارەی سۆران كرابووایە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی لە فەرمانگەوە بوونی بە بەڕێوەبەرایەتی خەڵکی دەڤەرەکە ئیتر پێویست ناکات بڕۆن بۆ سۆران ئیتر کارەکانیان هەر لە مێرگەسۆر بۆیان ئەنجام دەدرێت.”
بەیان قادر، دەشڵێت:” نزیکەی ٣٠٠ گوند لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بێبەشن لە کارەبای مۆلیدە، ئەمەش خۆی لە خۆیدا کێشەیەو پێدانی کارەبای نیشتیمانی کاتەکانی دیارە واتە لە کاتژمێر 2 شەو کارەبا دەكوژێتەوە و خەڵکێکی زۆری هەرەسان کردووە ناچارن بەهۆی نەبوونی کارەبا لە کاتژمێر دوو شەو بەخەبەر بێنەوە تا بەیانی، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدار کردوە و تەنانەت پارێزگاری هەولێریش لەسەر خەتە و هەموو هەوڵێک دەدەین کە کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ سنوورەکەمان زیاد بکەین هەتا ئەگەر چەند خولەکێکیش بێت.
بەڕێوەبەری کارەبای مێرگەسۆر، ناشی شارێتەوە:” زۆر جار لە راگەیاندنەکان ئاماژە بەوە دەدرێت کە کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی 14 بۆ 15 کاتژمێرە بەڵام لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئێستادا تەنها 10 بۆ 11 کاتژمێر کارەبای هەیە.