زاری کرمانجی – سۆران :
لە ژێر سەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕێکەوتی ٢١/٩/٢٠٢٢، تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لە درێژەی چاودێری و پشکنینەکانی بازاڕ، دوو فرۆشگای لە سەنتەری سۆران داخست، هۆکاری داخستنی ئەو دوو فرۆشگایە هەر وەکوو لیژنەی ناوبراو ئاماژەی بۆ دەکات:” بە هۆی بوونی پاشماوەی مشک لە سەر کەرەستەی خواردن و بوونی کاڵای ماوە بەسەرچوو بوو، ئەوەی تریشیان بە هۆی قۆرخکردنی نرخ و فرۆشتنی کاڵاکانی بە نرخی بەرزتر لە بازاڕ،”
هەمان ڕۆژ لیژنەی ئابووری سۆران بەهۆی پیسی شوێن و کەرەستەکانیان، چەند نانەواخانەیەکیشی بەتوندی ئاگادار کردووەتەوە و ڕێنمایی پێ داون.