محەممەد مەحموود- سۆران :
بەروارد بە ساڵی رابردوو هاتنی گەشتیاران و سەردانیكەران بۆ ناوچە گەشتیاریەكانی سنووری شارەدێی وەرتێ كەمی كردووە، خاوەنی شوێنە گەشتیارەكانیش بۆ زاری كرمانجی هۆكارەكە دەخەنەروو.
كاروان وەرتێ، خاوەنی شوێنی گەشتیارییە لە یەكێك لە شوێنە گەشتیارییەكانی وەرتێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیاران و سەردانیكەران بۆ ناوچە گەشتیارییەكان كەمی كردووە.
وەرتی، باسی لەو هۆكارەكرد كەوایكردووە هاتنی گەشتیاران كەم ببێتەوە و گوتی: دواكەوتنی مووچە لە لایەن بەغدا هۆكاری هەرە سەرەكییە كەوایكردووە رێژەی گەشتیاران كەم ببێتەوە، بەتایبەتی گەشتیاری ناوخۆیی، بەراورد بە هاوینی پار ساڵ ژمارەی گەشتیاران زۆر كەمی كردووە، ئەمەش كاریگەری لەسەر شوێنە گەشتیارییەكان كردووە و بەوەش زیانمان بەر دەكەوێت.
كاروان، باسی لەوەشكرد: گەشتیاری عەرەب كەمتر دێن بۆ وەرتێ، ئەوانەی دێن بەشێوەی گرووپن، خاوەن چێشتخانەیەكی سەیرانگەی رێزانیش لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، باسی لەهەمان بابەت كرد و گوتی: دواكەوتنی مووچە بازاڕی ئێمەی لاواز كردووە و خەڵك وەك پێویست نایەتە شوێنە گەشتیارییەكان.