مههدى محهممهد – زاری کرمانجی :
ژنە بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک نیشاندانی ناڕەزایەتی لەسەر بارودۆخی خۆی لە بەندیخانەدا، هەستا بە دوورینەوەی لێوەکانی و مانی لە خواردن گرت.
سوهەیلا محەممەدی، ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد سزای 5 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنراوە و ماوەی 3 ساڵە لە بەندیخانەدایە، بە هۆی خراپی بارودۆخی خۆی و گرفت خولقاندن و کێشە نانەوەی بەرپرسانی بەندیخانەکە، لێوەکانی دوورییەوە و مانی لە خواردن گرت.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە سوهەیلا بڵاوی کردەوە کە سوهەیلا محەممەدی خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێی دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە.
هۆکاری ئەم کارەش هەر وەکوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هێمای بۆ کردووە سوهەیلا محەممەدی لەم دوایییانەدا جارێکی تر داوای ئازادیی کاتی و مەرجداری کردووە، کەچی ئەم داخوازییە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕەت کراوەتەوە و تەنانەت داواکاریی ناوبراوی بۆ چاوپێکەوتن و سەردانی داواکاری گشتیی ورمێی کردووەتەوە و ڕێگەیی لێ دەکرێت، هەر بۆیە پاش ڕەتکردنەوەی داخوازییەکەی، بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە.
سوهەیلا محەممەدی دایکی منداڵێکە و ساڵی ڕابردوو بەهۆی گوشاری ناوەندە حکومییەکان و ڕێگریکردن لە ئازادیی کاتیی ناوبراو و هەروەها بێبەری کردنی لە لێبوردنی گشتی، بە لێدانی چەند چەقۆیەک لە سینگی خۆی هەوڵی خۆکوشتنی دا، بەڵام لەلایەن هاوبەندییەکانییەوە گیانی ڕزگار کرا.
سوهەیلا محەممەدی چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێز، لە پاییزی ساڵی 2020 لە شاری سەڵماس، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش چەند مانگ لێپرسینەوە و لێپێچینەوە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێی گواستراوهتهوه كه تايبهت به ژنان. ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامەیەتی پارتێکی سیاسیی کوردی، سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.