شەهلا رەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، دەڵێت: لەو شوێنانەی كە پێوەری زیرەك نەبەستراوە زێدەڕۆیی دەكرێتە سەر كارەبای نیشتمانی، بەڵام لیژنەكانی ئێمە توانیویانە 70% دیاردەی زێدەڕۆیی لەسەر كارەبا كەم بكەنەوە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لیژنەیەكمان هەیە لە بەشی فرۆشتنی وزە، رۆژانە بەردەوام دەرچوونیان هەیە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو شوێنانەی زێدەڕووی دەكەنە سەر كارەبا بەتایبەتی سەردانی سنووری هەر دوو قەزای مێرگەسۆر و چۆمان دەكەن، چونكە هێشتا پێوەری زیرەك لەو شوێنانە نەبەستراوە.
دەشڵێ: توانیومانە 70% دیاردەی زێدەڕۆیی لەسەر كارەبا كەم بكەینەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەوانەی كە زێدەڕووی دەكەنە سەر كارەبا سزا دراون و، پارەی دوو ساڵ بەپێی ئەو ئامێرانەی لە ماڵ بە كارەبا كار دەكەن لێ وەردەگرین.