پشتیوان كەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، لەبارەی زێدەڕۆی كردن بۆ سەر تۆڕەكانی ئاو هێما بۆ زۆربوونی ئەو دیاردەیە دەكات و دەڵێ، چەندین كەس لەسەر ئەو دیاردەیە سزا دراون.
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گوتی: زێدەڕۆی كردن بۆ سەر تۆڕەكانی ئاو لە سنتەری قەزای ناوەندی سۆران و ناحیەی دیانا زۆر بووە.
بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، روونیشیكردەوە: بەپێی یاسای ژمارە چواری ساڵی 2021 هەر كەسێك زێدەڕۆیی بكاتە سەر ئاو، سزا دەدرێت، وەسلی پێبژاردنی بۆ دەكرێت، ئەگەرنا دەدرێتە دادگا، هەروەها چاكردنەوە و داخستنی ئاو دەكەوێتە ئەستۆی كەسی زێدەڕۆكار.