زاری كرمانجی – ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2022/9/23 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی یادی نه‌وه‌د و دوو ساڵه‌ی ڕۆژی نیشتمانیی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌دا كرد كه له‌لایه‌ن كۆنسولخانه‌ی گشتی سعوودیه‌وه له هه‌ولێر سازدرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێنشینی سعوودیه میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان و سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ خواستن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولی گشتیی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له هه‌ولێر، خۆشحاڵی و پێزانینی خۆی و سه‌ركردایه‌تیی سعوودیه‌ی به به‌شداریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌و بۆنه نیشتمانییه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا نیشان دا و سوپاسی هاتنی به‌ڕێزیانی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه كرد.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی وڵاتانی له هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون.