زاری کرمانجی – رواندز:
هەرێن هێمن، خەڵکی رواندزە لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە رۆژانی ۲٠۲۳/۷/۳۱تا۲٠۲۳/۸/٦ وەک قوتابییەکی کورد بە جلی کوردی و ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە دوای سەرکەوتنی لە تاقیکردنەوەی ئۆنلایین و بە دەستهێنانی مافی بەشداری کردن لە ئاهەنگی کۆتایی لە فاکەڵتی مۆزیکی زانکۆی (کامبریچ)بە وەرگرتنی ۲میدالیاو۳بڕوانامە،لەگەڵ چەند قوتابییەکی کورد بە شداری کردووە.