زاری كرمانجی- سۆران:
رۆژی دووشەممە شاندی پارتی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
شاندەکە بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئەندامیەتی هۆشیار زێباری، فواد حوسێن و ژمارەیەک ئەندامی دیکەی مەکتەبی سیاسی پارتی پێکدێن.
ئامانجی سەردانەکەی شاندی پارتی بۆ بەغدا گەیاندنی نیگەرانییەکانی ئەو حیزبەیە لە بەرپرسانی بەغدا بەتایبەت لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە پارتی پێیوایە لایەنە سیاسییەکانی ناو هاوپەیمانییەتەکە وەکو پێویست پابەندنەبوون بە رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت و بەندەکانی ناو یاسای بودجە.