مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
خیسوس ئەلبێرتۆ لۆپێزی یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانەی دیپۆرتیڤۆ کۆستاریکی، لە کاتی مەلەوانی کردن لە ڕووباری ڕیۆ کاناس لە پارێزگای گواناکاست، تیمساحێکی زەبەڵاح هێرشی کردە سەری و پارچە پارچەی کرد، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لاشەی خیسیوس بە دەمی تیمساحەکەوەیە دەیەوەێت بیهێنێتە دەرەوەی ڕووبارەکە، بەڵام پاسەوانانی کەنار ڕووبارەکە تەقەی لێ دەکەن و تیمساحەکە دەکوژن.
بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، ساڵانە کۆمەڵێک خەڵک کە بە مەبەستی مەلەوانی کردن و گەشت ڕوو لە ڕووبارەکان دەکەن، دەبنە خۆراکی تیمساحەکان و حکومەتیش وەک پێويست هەنگاوی نەناوە لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی و ئهو گەشتیارانی ڕوو لە ناوچەکە دەکەن.