محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی لاوان و ئافرەتانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشدارن لە شەشەمین کۆنفرانسی لاوانی پارتە سیاسیەکان و حەوتەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی پارتە سیاسیەکان لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاسیا (ICAPP) لە ووڵاتی مەنگۆلیا کە بە بەشداری ١٤ ووڵات و ١٨ پارتی سیاسی ئەنجامدەدرێت.
ناسک سەعید, ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کە لە منگۆلایە بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ لەم کۆنفرانسەکەدا پەیامی ئافرەتانی کوردستان منەوە خوێندرایەو و پەیامی لاوانی دیموکراتی کوردستان _ پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کەژان محەمەد، کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک) ەوە خوێندرایەوە“.
ئەم ئەندامەی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گووتیشی:“ شاندی لاوان و ئافرەتانی کوردستان پێکهاتوون لە مەیسەر عوبێد ئەمین، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان،
- ناسک سەعید : بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.
- کەژان محمد، بەرپرسی پەیوەندیەکانی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان.