زاری كرمانجی-رواندز
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوه رۆژانە گەشتیارێكی زۆر روودەكەنە هاوینە هەواری جوندیان، زۆربەشیان گەشتیاری شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن.
سەیرانگەی جوندیان دەكەوێتە دامێنی چیای هەندرێن لە سنووری قەزای ڕواندز، بە دووری پینج کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی قەزای ناوەندی سۆران، كانیەكی ئەفسونی لەبن چیای هەندرێنەوە هەڵدەقولێت، بەیەكێك لە هاوینە هەوارە سەرەكیەكانی ئەم دەڤەرە دادەنرێت و دیمەنێكی جوان و سەرەنج راكێشی هەیە”.
جگەلەبوونی سەرچاوەی ئاوی جوندیان، شوێنەکە بە دارودرهختی بەرز داپۆشراوە، كەش و هەوایەكی لە باری هەیە، ژمارەیەك چێشتخانە و كەپری گەشتیاری و شوێنی پشودانی خێزانی تیادا دروست كراوەو ڕۆژانە گەشتیارکی زۆر سەردانی دەکەن.