ئەسرین عاسی شوانی
گەلی کورد زۆر دەمێکە گەمارۆدراوە بە دوژمنان و داگیرکەرانی،بەڵام هەرگیز خەونیان لە چاڵ نەنراوە و کۆڵیان پێ نەدراوە،واتا ئەوەی دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان دەیانەوێت،خەون و خەیاڵ پڵاویە ئاواتیان بێتە دێ،بەڵام موخابن ئێستا جۆرێکی تر لە مۆدێلی دژایەتی کوردو کەلتورو خەباتی هاتۆتە نێوان،کە هەند نەخوازراو پیس و کرماوین،سەد خۆزگە بۆ دوژمنان دەخوازین لە تورک و عەرەب و فارس،کورد دەڵی ئەگەر تەور کلکی لە دار نەبێت……. بەداخەوە ئەمانەی لای خۆمان چەشنی کلکە تەورەکەن،لەپاڵ ئازادی کوردستان و ئارامی هەرێم،کەلتوری ئەم نیشتمانەیان تێک داوەو دەیان کەلتوری نامۆ بە کوردەواریان هاوردە کردوەو مێشکی لاوانی ووڵاتی پێ ئەگەوجێنن، ئەوەندەی داکۆکی لە دوژمنان و داگیرکەران دەکەن،لە پاڵ جوانی جلی کوردی و کەڵاو جەمانە،ئەوەندە لە خەمی گەل و خاک و نیشتمان نین،ئەگەر ئەوێ ڕۆژێ ناڕەزای کوردانی ڕۆژهەڵات بە خیانەت و دژە ئیسلام ناو بنێن،سبحەینێ لەسەر بانگێشی عەمامەبەسەرەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران ئامادەی قەتل و عامیشیان دەبن،من هەر ئەوەندە دەڵێم حەقە ئەمانه لەسایەی دیموکراسی دا وەنەوز نەدەن،شیوەن بۆ کێ و کوێ دەکەن بارو بەندەڵیان بگوازنەوە بۆ ئەوێ و لەم خاکە پیرۆزەی کوردستان بستە خاکێکیان پێ ڕەوا نەبینرێ تا مێشکی بۆگەنیانی لێ بنێژرێ.