رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند” كۆڵبەرێكی گەنجی خەڵكی شاری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری ئەو شارەی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا “.
رێكخراوی هەنگاو ئەمڕۆ شەممە، 5-8-2023، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە ” هاووڵاتی هۆشیار ئەمینی، کۆڵبەری گەنجی كورد خەڵکی گوندی دەوسێنەی سەر بە شاری بانە، رۆژی پێنجشەممەی رابردو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران كوژراوە”.
زیاتر روونكراوەتەوە ” ئەو کۆڵبەرە لاوە لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی لە سنوری هەنگەژاڵ و لە بازگەی خۆریئاوا بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی سەری پێکراوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەشداوە ” تەرمی ناوبراو دوێنێ هەینی لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی لە بانە رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە”.