زاری كرمانجی-سۆران
لە بارەی كرێی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای سۆران و دیانا، بۆ مانگی 7ی تەمووز ئەندامێكی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان زانیاری دەخاتە ڕوو.
یوسف موختار، ئەندامی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” تا ئێستا كرێی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 7ی تەمووز ڕانهگەیەندراوە، هیچ گرفتێكیش لەم ڕووە نییە، تەنها چەند رێكارێكی كەمی ماوە”.
ئاشكراشی كرد: ” پێشبینی دەكەم سبەی یەكشەممە نرخی ئەمپێری كارەبا رابگەیەنین و ئەو كات بڵاوی دەكەینەوە.