ئامینە عەزیز عەلی
دوو بەشی تەواوکەری یەکترن، جوانی ڕوخسار و جوانی ڕەفتار و بیر، هەندێک خاوەنی هەردووکیانەو هەندێکیش جوانی ڕوخسار یان ڕەفتارو بیر، مرۆڤ بەسروشتی لەهەرشتێک وبابەتێکدا ئەوەی زۆر ئارەزوویەتی و جوانترینە لەلای جوانییە، لەکاتێکدا هەمووان بەجۆرێک دروستکراوینکە جوانییەکمان تێدایە، بەڵام ئیمە تا چەند ڕازین بەو جوانییە پەیوەندی بە خود ناسی یوە هەیە؟ لەدێر زەمانەوە تا چەند ساڵێک پێش ئێستا جوانی ڕووی مرۆڤ بەتایبەت ژن وای لە شاعیرێک دەکرد لەگەڵ جوانی سروشتدا ئاوێتەیان بکاتهۆنراوەیەکی ئەوەندە ناسک و جوان بنووسێت هەست وهۆش داگیربکات و سەردەمانێک بمێنێتەوە، ئەوەی دەمەوێت تیشکی بخەمەسەر ئەم سەردەمی(تەجمیل)ەو ڕاکردنی کۆمەڵگەی کوردییە بە دوای جوانکردنی (دەم ولوت و کوڵمە و تەواوی لەش ولارە تەنانەت شوێنە هەستیارەکان)بەبێ ئاگا و بە ڕاست و چەپدا بە هەبوونی بیانووی کەم بایەخ و ڕازی کردنی دەوروبەر، هەندێک بۆچون کە پێیان وایە سەرکەوتن و بەناوبانگ بوون وکاری گەورەو دەست کەوتنی پارەی زۆر بەهۆی جوانییەوەیە، هەندێکی دیکەش ڕازی کردنی ڕەگەزی بەرامبەر و چاولێکەری لاسایکردنەوەو سەرسام بوون بە مۆدێل وئەکتەر کاری تێکردووە، کاریگەری زۆری تەکنەلۆژیاو تۆڕی کۆمەڵایەتی و سناپ چات و تیکتۆک وای کردووە زۆربەی کەسەکانی ئێستا نەتوانێ وێنەیەک بگرێ بەبێ بەکار نەهێنانی فلتەر، سەرقاڵ نەبوون و نەبوونی هەلی کار بەتایبەت گەنجان و خراپی ئاستی هۆشیاری و فۆکس خستنە سەر جوانی دەم و چاو لەش ولار، تەجمیلی بردۆتە قۆناغێکی بەربڵاوەوە، لەکاتێکدا ئاساییە بۆ کەسانیک بەهۆی ڕووداوێکەوە توشی ناڕێکی بوون و دەیانەوێت بەهۆی جوان کارییەوە بگەڕێنەوە باری ئاسای خۆیان، زیانەکانی ئاشکران و بەتێپەڕبوونی کات زیاتر متمانە بەخۆبوون و ڕازی بوون بەسیماو شەرمکردن زیاد دەکات، کە ڕەنگە زۆر هەل و کار لەدەست بدەن، گرێی دەروونی کێشە تەندروستیەکان ئازار بەنەشتەرگەری و هەڵەی پزیشکی کە کەم نینئەوانەی باجیان داوە بە تێکچوونی ڕوخساریان تەنانەت مردن و سەرەڕای تێچوونی مادیش کێشەکانی خەڵک و کەیسەکان لە دادگا زۆرتربوون بەهۆی تەجمیلەوە کە هەڕەشەی پزیشک لەژنان کە وێنەو ڤیدۆی نەشیاو وای کردووە کێشەی تاوان و دزی و خیانەت و قەرز و نوشتە، تا کار گەیشتۆتە هەڵوەشاندنەوەی خێزان کە دەرگای بەڕووی کێشەی دیکەدا کردۆتەوە لای هەمووان ڕوونن.
چارەسەر ماوەو کۆتایی دونیا نیە دڵنیابە جونایەکت تێدایە هیچ کەسێکی دیکە نیەتی، بڕوات بەخۆت هەبێت و دورکەوتنەوە لەو شوێن وکەسانەی تۆیان بەو سیمایەوە وەبوڵ نیە، بیر و گوفتار و ڕەفتارت جوانبێت ڕوخسارت خۆی درەوشاوە دەبێت، باشترین جوانییە بەکمەتری تێچوو زۆرترین سوودو درێژترین ماوە.